TR KU SO
FB X
Cîhan

نوێنەری ئیسرائیل : ئێران تەنیا لەم ڕێگایەوە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بەجێ دەهێڵێت

سارا
Yazar
📅 10 Aralık 2021 16:11
پەیامی کورد     ...    نوێنەری ئیسرائیل :  ئێران تەنیا لەم ڕێگایەوە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بەجێ دەهێڵێت .

نوێنەری ئیسرائیل :  ئێران تەنیا بە گەمارۆی کوشندە و هەڕەشەی نیزامی و سەربازی یەوە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بەجێ دەهێڵێت  .

" گیلعاد ئارادان " نوێنەری ئیسرائیل لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە دەربڕینی گەشبینی خۆی لە شکستی گفتۆگۆوە ئەتۆمییەکان لە ڤییەننا ووتی کە تەنیا لە ئەگەرێک ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی خۆی وەلاوە دەنێت کە ڕووبەڕووی گەمارۆی کوشندە و هەڕەشەی نیزامی و سەربازی ببێتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئارادان ووتی : ئەمریکا و ئیسرائیل لەوەی کە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی بەربەستێک بێ بۆ دەستڕانەگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی نییە ، بیروڕای جیاوازیان هەیە و یەکگر نین .

ئەو جەختی کردەوە : ڕێکەوتنی نوێ و تووندوتووڵ تر بەرنامەی مووشەکی و دەسەڵاتی ئێران لە ناوچەکە لە خۆ بگرێت لە قازانجی ئێران نییە لە بەر ئەوەی کە بە گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتننامەیەک کە لە کاتی ئۆباما دا ڕێکخرا بوو ، هەموو گەمارۆوەکان تەنانەت کۆڵەگەکانیی فشاری ئەمریکا لە سەر ئێران لە ناو دەچێت

Paylas: