Cîhan
نوێترین سیستەمی بەرگری مووشەکی ئیسرائیل بە هاوکاری ئەمریکا لە ئالاسکا تاقیکرایەوە
پەیامی کورد ... ئیسرائیل و ئەمریکا نوێترین و بە ڕۆژترین سیستەمی بەرگری مووشەکی ئیسرائیل یان لە ئالاسکا تاقیکردەوە .
بە پیی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی ئیسرائیلی جارۆزەلیم پۆست بە ئاماژەدان بە ڕاگەێندراوی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل نووسی : ئیسرائیل و ئەمریکا کۆمەڵێک تاقیکردنەوەی سەر بە دواهەمین سیستەمی بەرگری مووشەکی ئیسرائیلی بە ناوی "Arrow 3 یا Hetz 3" ی لە ئالاسکا بە کۆتایی گەیاند .
وەکوو بەشێک لەم تاقیکردنەوانە ، پێداچوونەوەی ئامانجەکانی مووشەکی دوژمن ی لە بەرزائیەکانی بالا و لە دەرەوەی جەو ئەنجام درا .
ئەم تاقیکردنەوانە بۆ یەکەمین جارە لە دەرەوەی ئیسرائیل – لە ئالاسکا ئەنجام دەدرێت . ڕوون دێرمیر ، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا یەکێک لە تەماشاگەرانی ئەم تاقیکردنەوەیە بوو .