نوێترین زانیاری لە سەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا
پەیامی کورد ... نوێترین زانیاری لە سەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا
جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەردەوامە و ترامپ خەریکە خۆی لە بایدن نزیک دەکاتەوە.
داخستن و جیاكردنەوەی سندوقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی تشرینی دووەم درێژەی هەیە و جیاكردنەوەی دەنگەكانی (كۆمەڵەی هەڵبژاردن) لە بەرژەوەندی هەریەك لە دۆناڵد ترەمپ،ی سەرۆك و كاندیدی كۆمارییەكان و و جۆ بایدن،ی ڕكابەرە دیموكراتییەكەی لە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەدایە.
ئامانجی هەردوو كاندید گەیشتنە بە ٢٧٠ دەنگی كۆمەڵەی هەڵبژاردن و تائێستاش بەپێی ئەنجامە ڕاگەیەنراوەكان بایدن لە پێشەوەیە و ئەگەری سەركەوتنی نزیكە. بەپێی ئاژانسەكان تائێستا ترەمپ ٢١٣ دەنگ و بایدن ٢٢٤ دەنگی بەدەستهێناوە.
بەپێی سایتی (CNN)ی ئەمریكی دۆناڵد ترەمپ دەنگی ویلایەتەكانی (تەكساس، میسوری، كنساس، ئۆتاوا، ئالاباما، كارۆلاینای باكوور، داكوتای باشوور، داكوتای باكوور، ئەركنساس، ئەندیانا، ئۆكلاهۆما، كنتاكی، تینیسی، فرجینای ڕۆژئاوا و نیڤادا)ی بەدەستهێناوە.
بایدنیش هەریەك لە ویلایەتەكانی (واشنتن، كالیفۆڕنیا، ئۆریگۆن، ئەلینوی، نیوهامبشایر، نیو مەكسیكۆ، كۆلۆرادۆ، كۆنتیكت، نیوجیرسی، نیویۆرك، دۆلایر، میریلاند، ماساچوستس و فیرمۆنت)ی بردووەتەوە.
هەتا ئێستا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ٩ ویلایەتیش یەکلایی نەبووەتەوە.