نرخی بیتکۆین ٥٠ میلیۆن دیناری تێپەڕاند
پەیامی کورد ... نرخی بیتکۆین ٥٠ میلیۆن دیناری تێپەڕاند
بۆ یەکەمجار لە مێژووی دراوە ئەلیکترۆنیەکاندا، بەهای بیتکۆین ٣٤ هەزار دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش، بە نرخێکی خەیاڵی لە جیهانی دراوە ئەلیکترۆنیەکاندا دادەنرێت.
بەگوێرەی بازاڕی بۆرسەی جیهانی تایبەت بە دراوە ئەلیکترۆنیەکان، لە ئێستادا نرخی یەک بیتکۆین بەرامبەرە بە ٣٤ هەزار و ١٥٢ دۆلار، واتە یەک بیتکۆین یەکسانە بە نزیکەی ٥١ ملیۆن دیناری عێراقی، کە ئەوەش یەکەمجارە لە مێژوودا رووبدات.
میدیاکانی جیهان هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیەی ئەمڕۆی بەهای بیتکۆینیان بۆ بەرزبوونەوەی پشکی دراوەکە گەڕاندووەتەوە بە رێژەی نزیکەی ١٥% لە بازاڕی بۆرسەی جیهانیدا.
بیتکۆین بریتیە لە دراوێکی ئەلیکترۆنی کە پشتی بە تەکنەلۆژیای بلۆکچەین بەستووە و چاوەڕێدەکرێت یەکەم دراوی ئەلیکترۆنی بێت کە لە داهاتوودا بە تەواوەتی جێگەی پارەی کاغەزی بگرێتەوە.