Cîhan
نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
ئەمڕۆ سێ شەممە ٣ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٣٨ دۆلار و ٩٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە ٣٦ دۆلار و ٨٥ سەنت فرۆشراوە.
نەرخی ئەمڕۆی نەوت بەبەراورد بە رۆژى دووشەممە، نرخى هەر بەرمیلێک نەوت بەبرى زیاتر لە ٢ دۆلار بەرزبونەوەى بەخۆوە دیوە.