TR KU SO
FB X
Cîhan

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سارا
Yazar
📅 05 Mart 2022 14:04
پەیامی کورد     ...    نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٥ی مارسی ٢٠٢٢، نرخی نەوت لەجیهاندا بەڕێژەی ٧.٦٥% بەرزبوەوە و نرخی نەوتی برێنت بە ١١٨.١١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش بەرزبوونەیەوەیەکی بەرچاوی بەهای ووزەیە دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٩٣ دۆلار بو.

ئەمڕۆ بەهای نەوت لەبازارەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک  نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت  ٧.٦٥% بەرزبوەوە و ئێستا بە ١١٨.١١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تێكساسیش ٨.٠١% بەرزبوەوە و بە ١١٥.٦٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای نەوت بۆ بەردەوامی گرژییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراین دەگەڕێتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی گفتوگۆکانی هەفتەی رابردووی نێوان هەردوو ووڵات بێ ئەنجام کۆتایی هات و ووڵاتانی رۆژئاواش سزای تووندیان بەسەر رووسیادا سەپاندوە.

هاوکات پەیمانگای دارایی نێودەوڵەتی (IIF) لە دوایین راپۆرتیدا باسی لەوەکردوە،  سەرەڕای بەردەوامی بەرزبوونەوەی بەهای نەوت لەچەند مانگی داهاتودا، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت ساڵی ٢٠٢٢ بەتێکڕا بەهای نەوت لە ٦٦ دۆلاردا جێگیرببێت، بۆیە داوا دەکات گەشەی ئابووری ووڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لەم ساڵدا بۆ پەرەپێدانی کەرتەکانی دیکە و رەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان سوودی لێوەربگیرێت.

Paylas: