TR KU SO
FB X
Cîhan

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 15 Eylül 2020 18:03

پەیامی کورد     ...    بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی ٠٩ی ٢٠٢٠ بە هۆی هەڵگیرسانی زریانی هێڵی یەکسانی زەوی لە ناوچەی کەنداوی مەکسیک، زۆرینەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی ناوچەکە وەستێنرا، ئەوەش وایکرد نرخی نەوت رو لە بەرزبونەوە بکات، بەڵام زۆربوونی بەردەوامی ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا، بەرزبوونەوەی نرخەکەی سنووردارکرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ١٨ سەنت بەرزبوەوە، کە دەکاتە ٠.٥%ی نرخەکەی و لەدوایین مامەڵەدا بە ٣٩.٩٢ دۆلار فرۆشرا.
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی ١٨ سەنت بەرزبوەتەوە و  لە دواین مامەڵەدا بە ٣٧.٤٧ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، بەوەش نرخەکەی بەڕێژەی ٠.٤% بەرزبوەتەوە.
بە هۆی زریانی سالی کە لە هێڵی یەکسانی گۆی زەوییەوە هەڵیکردبوو گەیشتە کەنداوی مەسیک، بەهۆیەوە زۆرینەی دامەزراوە نەوتییەکانی ناوچەکە لەکارخران، ئەوەش وایکرد خستنەڕووی ئەو بەرهەمە لەبازاڕەکانی ووزە کەمبکات.
بەشێوەیەکی سرووشتی هەرکاتێک خستنەڕووی بەرهەمێک لەبازاڕەکاندا کەمیکرد نرخەکەی بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی بەردەوامی ڤیرووسی کۆرۆنا، نیگەرانییەکان لەسەر کەمبوونەوەی خواست لەسەر ئەو بەرهەمە کەمیکردووە، بەوەش بەرزبوونەوەی نرخەکەی سنووردارکرد.

Paylas: