TR KU SO
FB X
Cîhan

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 13 Ekim 2020 22:21

 پەیامی کورد     ...    بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی ١٠ی ٢٠٢٠ نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەکساسی ئەمریکا جووڵەیەکی کرد و هەریەکەیان زیاتر لەیەک دۆلار بەرزبوەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی بلۆمبێرگ ، نرخی نەوتی برێنت ٠.٤٠ دۆلار بەرزبوەوە کە لەسەدا ٠.٩٦-ی نرخەکەیەتی و بەوەش هەر بەرمیلێک بە ٤٢.١٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساسی ئەمریکا ٠.٥٥ دۆلار بەرزبوەوە کە لەسەدا ١.٣٩-ی نرخەکەیەتی و بەوەش نەوتی تەکساس بە ٣٩.٩٨ فرۆشرا.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی رابردوو دوای توشبونی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئەگەری گۆڕانکاری چاوەڕوان نەکراو، نرخی نەوتی برێنت بۆ ٣٧.٦٦ دابەزی.
هاوکات، بەهۆی زۆربوونی ژمارەی توشبون و مردن بەکۆرۆنا لەماوەی رابردودا، سەرەڕای کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن ئۆپێک، نرخی نەوت بەکەمی ماوەتەوە و تائێستا ئاسۆیەک بۆ بەرزبوونەوەی نیە.

Paylas: