TR KU SO
FB X
Cîhan

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی تووشبوونی ترامپ بە کۆرۆنا

سارا
Yazar
📅 02 Ekim 2020 16:28

 پەیامی کورد     ...    نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی تووشبوونی ترامپ بە کۆرۆنا .

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ٠٢ی ١٠ی ٢٠٢٠  بە رێژەی لەسەدا سێ، دوای تووشبوونی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە ڤیرووسی کۆرۆنا نرخی نەوت دابەزینی بەخۆوە بینی.

پاش ئەوەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ هەینی تووشبوونی خۆی و هاوژینەكەی بە ڤیرووسی كۆرۆنا راگەیاند، نرخی نەوت بە رێژەی ٣% دابەزینی تۆماركرد.

بەگوێرەی ماڵپەڕە بازرگانییەكانی جیهان ئەمڕۆ هەینی پێش نیوەڕۆژ، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكی دابەزی بۆ ٣٧.٦٦ دۆلار، بەو پێیە رێژەكەی بە ٢.٧٤% دابەزیوە بەراورد بە نرخی پێشووی.

ەهاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٣٧.٨٠ دۆلاری ئەمریكی بوە، رێژەكەی بە لەسەدا ٢.٧٦ دا دابەزیوە بەراورد بە نرخی پێش كۆتا مامەڵەی.

ئەوە لەكاتێكدایە هۆكارێكی دیكەی دابەزینی نرخی نەوت، پەیوەستە بە نیگەرانییە ئابوورییەكان سەبارەت بە كەمبونەوەی خواست لەسەر ئەو بەرهەمە خاوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە كاتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی بە تویتێك رایگەیاند، پشكنینەكانی خۆی و هاوژینەكەی (میلانیا ترەمپ) تایبەت بە كۆرۆنا پۆزەتیڤ دەرچوە، نوسیویشیەتی هەردوكیان لەئێستادا خۆیان كەرەنتین كردوە و پێكەوە ئەو پەتایە دەپەڕێنن.

Paylas: