نرخی تمه‌ن به‌رامبه‌ر به دۆلار بە نزمترین ئاستی مێژووی خۆی دابەزی
پەیامی کورد ... نرخی تمه‌ن به‌رامبه‌ر به دۆلار بە نزمترین ئاستی مێژووی خۆی دابەزی
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٣ی ئەیلوول نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به تمه‌نی ئێرانی گه‌یشته نزیكه‌ی ٢٨ هه‌زار تمه‌ن.
له‌سه‌رتای ئه‌مساڵدا نرخی یه‌ك دۆلار 16 هه‌زار تمه‌ن بوون، له مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یراندا گه‌یشته نزیكه‌ی ٢٥ هه‌زار تمه‌ن و دواتر به‌هۆی خستنه‌ڕووی بڕێكی زۆر دۆلاره‌وه بۆ ناو بازاڕ له نزیكه‌ی ٢١ هه‌زار تمه‌ن بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به جێگیری مایه‌وه.
به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا له چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌رده‌وام دراوی نیشتمانی ئێران به‌هاكه‌ی له دابه‌زیندا بووه بووه.
سزاكانی ئه‌مریكا له لایه‌كه‌وه بووه‌ته هۆی دابه‌زینی ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بانكی ناوه‌ندی پیشه‌سازییه گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كردۆته ئامانج.