TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەنسارۆڵڵا هاودەردی و هاوهەخەمی خۆی بەرامبەربە ڕووداوەکەی لۆبنان ڕاگەیاند

سارا
Yazar
📅 06 Ağustos 2020 00:44

پەیامی کورد     ...     ئەنسارۆڵڵا هاودەردی و هاوهەخەمی خۆی بەرامبەر بە ڕووداوەکەی لۆبنان ڕاگەیاند

بنکەی سیاسی ئەنسارۆڵلای یەمەن لە پەیامێکدا لەگەڵ دەوڵەت و نەتەوەی لۆبنان سەبارەت بە ڕووداوی تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت هاوخەمی و هاودەردی خۆی ڕاگەیاند  .

بە پێی ڕاپۆرتێک دەفتەری سیاسی ئەنسارۆڵلای یەمەن هاودڵی تەواوی خۆی لەگەڵ دەوڵەت ، نەتەوە و مقاومەی لۆبنان لە ڕووداوی دڵتەزێنی تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت و بەجێ مانی هەزاران بریندار و کوژرانی هاووڵاتیانی ڕاگەیاند .

ئەم دەفتەرە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : لەگەڵ خەڵک ، ڕابەری و مقاومەی لۆبنان سەبارەت بە تراژیدیایەی کە لۆبنانی دەرگیر کردووە هاودڵی و هاوخەمی دەکەین 

ئەم بزووتنەوەیە جەختی کردەوە کە لەگەڵ ووڵاتی دۆست لۆبنان لە بەرامبەر ئەو پیلانە تێکدەرانەی وەکوو ئابووری ، سەقامگیری ، یەەکگرتوویی و مقاومە ی سەربەزری کردووەتە ئامانج ڕاوەستاوە .

 

 

Paylas: