TR KU SO
FB X
Cîhan

ئاژانسێکی رووسی دەنگۆی هەڵاتنی بەشار ئەسەد بۆ تاران بڵاوده‌كاته‌وە دواتر بە ناڕاستی دادەنێن‌

سارا
Yazar
📅 12 Nisan 2018 00:35

ئاژانسێکی ڕووسی ، ده‌نگۆی هەڵاتنی سەرۆکی رژێمی سووریا بۆ تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاوده‌كاته‌وه .‌

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر رژێمی سووریا چەند رۆژێکە بەشێک لە میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەواڵی هەڵاتنی بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریایان بۆ تاران، بڵاو دەکەنەوە.

ئاژانسی (نۆڤۆستی)ی ڕووسی لە زاری ”سەرچاوەیەکی ئاگادار“ـەوە بڵاوی کردووەتەوە باس له‌و ده‌نگۆیانه ‌ده‌كات كه‌ به‌شار ئه‌سه‌د و خێزانه‌كه‌ی سوریایان به‌جێهێشتووه‌ و به‌ره‌و تارانی پایته‌خی ئێران چوون .

هه‌روه‌ها لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیداری ڕووسیا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ئه‌و دەنگۆ و هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە بەشار ئەسەد و خێزانەکەی هێشتا لە سووریان .

بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هەڵاتنی بەشار ئەسەد دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا دێت، کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: ئەگەر یەکلابووەوە كه‌ ڕژێمی سووریا چەکی کیمیاوی لە دوما بەکارهێناوە بە هێز رووبەڕووی دەبنەوە .

Paylas: