TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەنستاگرام # هاشتەگەکانی ڕابەر و ڕیبەری ئێران ی داخست

سارا
Yazar
📅 04 Ocak 2022 20:35
پەیامی کورد      ...   ئەنستاگرام # هاشتەگەکانی ڕابەر و ڕیبەری ئێران ی داخست .

لە دوای ڕاپۆرتی بەرکابەرانی ئەنستاگرام و هەندێک لە چالاکانی میدیایی ، ئەنستاگرام هەندێک لە هاشتەگ گەلی پەیوەندیدار بە لاپەڕەی ڕابەری ئێران عەلی خامنەیی وەکوو هاشتەگ گەلی " ڕابەر و ڕێبەری " بە شێوەی نهێنی و شاراوە داخستووە .

هەروەها لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاشتەگێک لە ژێر ناونیشانی #BanKhamenei  لە لاپەڕەی تویتەر خەریکی چالاکییە .

کاربەرانی تویتەر بە کەڵک وەرگرتن لەم هاشتاگە داوایان لە بەرپرسانی تویتەر کردووە تاکوو ئەکاونتەکانی عەلی خامنەیی لەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە لاببەن .

عەلی خامنەیی کە بە یەکێک لە گەورەترین پێشێلکارانی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین ناو دەبردرێت دەوترێ مافی ئەوەی نییە کە لەو کەش و هەوایەک کە بۆ میلیۆنان ئێرانی فیلتەر و سانسۆر کراوە و بێبەش کراوە کەڵک وەربگرێت .

Paylas: