TR KU SO
FB X
Cîhan

پێنتاگۆن: "13 جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا"

Navas Jan
Admin
📅 25 Ekim 2023 14:34

پەیامی کورد... پێنتاگۆن: "13 جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا"


وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند: "لە 17ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا 13 جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا".

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) پاتریک رایدەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لە 17ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا لە عێراق 10 جار و لە سووریا سێ جار و بە گشتی 13 جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا".

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە هێرشەکان لە لایەن ئێران و سوپای پاسدارانەوە پێشتیوانیان لێ دەکرێت، وتی: "ئەگەری ئەوە دەدەین کە لە داهاتوودا هێرشی گرووپەکانی نزیک لە ئێران و بە گشتی ئێران خۆی، بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە زیاد بکات".

وتەبێژی پێنتاگۆن جەختیشی لەوەش کردەوە کە ئەمریکا لە چوارچێوەی بەرگریی ڕەوا لە خۆی، ئامادەیە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکان و کارمەندانی خۆی.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەو سێ مووشەکەی لە 19ی تشرینی یەکەمەوە لە یەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرا، رایدەر وتی: "مەودای ئەم مووشەکانە 2 هەزار کیلۆمەترە و ئەگەر نەخرابانە خوارەوە بە ئەگەرێکی زۆر دەگەیشتنە ئیسرائیل".

Paylas: