TR KU SO
FB X
Cîhan

پێنتاگۆن بەردەوام بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریای ڕەت کردەوە

سارا
Yazar
📅 18 Mart 2019 23:42

پەیامی کورد  ...  بەرپرسی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا ڕاپۆرتی میدیاکانی سەبارەت بە پاراستنی هەزار کەس لە هێزەکانی ئەم ووڵاتە لە سووریای ڕەت کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، پێنتاگۆن ڕاپۆرتی هەنسێک لە میدیاکانی سەبارەت بە بەردەوامی ئامادەبوونی ١٠٠٠ کەس لە هێزەکانی ئەم ووڵاتە لە سووریای ڕەت کردەوە و جەختی کردەوە کە ڕەوەندی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا درووست نەکراوە .

ژنڕاڵ جۆزێف دانفۆرد ، بەرپرسی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا ڕایگەیاند : ڕاپۆرتی میدیاکان سەبارەت بەم بابەتە کە ئەمریکا لە حاڵی ئامادەکاری بەرنامەیەکە بپ بەردەوامی دان بە ئامادەبوونی ١٠٠٠ کەس لە هێز و کارمەندەکانی ئەم ووڵاتە لە سووریا ، دوورە لە ڕاستییەوە .

 ڕۆژنامەی واڵ ئێستریت ژۆرناڵ ڕاپۆرتی دابوو کە ئەمریکا بڕیاری داوە کە بە هاوکاری خۆی لەگەڵ " کوردەکان ڕۆژئاوا " لە سووریا بێ گرینگیدان بە هەڕەشەکانی تورکیا بەردەوامی بدات و بە پێی ئەم بڕیەرە ئەمریکا ١٠٠- کەس لە هێزەکانی خۆی لە سووریا دەهێڵێتەوە .

 بە پێی نووسراوی ئەم ڕۆژنامەیە ، ووتوووێژی دوور و درێژی دەوڵەتی ئەمریکا لەگەڵ تورکیا و هاوپەیمانەکانی ئەورووپایی و ڕێکخراوەکان کە واشینتۆن لە سووریا پاڵپشتییان دەکات لە دەستکەوتن بە ڕێکەوتن لە بواری درووست کردنی ناوچەی ئەمن لە باکووری باشووری سووریا کە بەشێک لە پیلانی دۆناڵد ترامپ بۆ دەرچوون لە سووریایە ، شکستی هێنا .

Paylas: