TR KU SO
FB X
Cîhan

پێنتاگۆن کوژرانی ١٣٢ کەسی سڤیل بە دەستی ئەرتەشی ووڵاتەکەی پشتڕاست دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 07 Mayıs 2020 13:17

پەیامی کورد    ...     پێنتاگۆن کوژرانی ١٣٢ کەسی سڤیل بە دەستی ئەرتەشی ووڵاتەکەی پشتڕاست دەکاتەوە .

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کوژرانی ١٣٢ کەسی سڤیلی لە رەئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە لایەن ئەرتەشی ئەمریکاوە لە ساڵی ٢٠١٩ پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند جگە لەمە ٩١ کەسی دیکەش بریندار بوونە .

بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە لایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە بڵاو کراوەتەوە ، لە ئاکامی ئۆپراسیۆن لە دژی گرووپگەلی تێرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لە عێراق و سووریا ، ٢٢ کەس کوژراو ١٣ کەسیش بریندار بوون .

لە ئەفغانستان لە دەرئەنجامی هێرشی ئاسمانی زەوینی ، ١٠٨ کوژراو و ٧٥ کەسی سڤیل یش بریندار بوون و هەر بەم شێوەیە لە سۆمالیش دوو سێ کەس کوژران .

هەر بەو جۆرەی کە نیۆیۆرک تایمزیش ڕایگەیاندووە ، ئامار و داتاکان کە پێشتر دراون زۆر نزمترە لە ئامار و داتاکانی دیکە کە لە لایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە مرۆڤدۆستانەکان ، بە تایبەت گرووپی چاودێری لە سەر بەخشینی نێودەوڵەتی و گرووپی چاودێری لە سەر خەتی ئاسمانییە . لە پێنتاگۆن ئەم بابەتە بە شێوەگەلێکی جۆراوجۆر ژمێریاری و دەربارەی ڕوونکردنەوە دراوە .

 

Paylas: