ئینتەرپوڵ بەدوای چوار گەورە بەرپرسی عێراقیدا دەگەڕێت
پەیامی کورد... ئینتەرپوڵ بەدوای چوار گەورە بەرپرسی عێراقیدا دەگەڕێت
دوای ئەوەی حكومەتی عێراق بەفەرمی داوای ڕادەستكردنەوەی چوار گەورە بەرپرسی پێشووی حكومەتیان كرد بەهۆی تۆمەتباركردنیان بەبەشدرابونیان لە (دزیی سەدە) پۆلیسی ئینتەرپوڵ ئێستا بەدوایاندا دەگەڕێت.
لەمبارەیەوە گۆڤاری ئیكۆنۆمیست ڕایگەیاندوە: پۆلیسی ئینتەرپوڵ بەدوای چوار گەورە بەرپرسی عێراقیدا دەگەڕێت بەهۆی تۆمەتباركردنیان بەبەشداربوون لە دزیی سەدە.
هەروەها پێشتریش حكومەتی عێراق ڕایگەیاندبوو، داوای هەریەكە لەوەزیری دارایی لەحكومەتی پێشووی عێراق و بەرپرسی هەواڵگری و دووكەس لەنوسینگەكەی مستەفاكازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن بەهۆی تێوەگلانیان لە دزیی سەدە.
جێی باسە دزیی سەدە، دزینی پارەی باجەكان بوو لەسەردەمی حكومەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق كە بڕەكەی زیاتر لە دووملیارو 500 ملیۆن دۆلاربوو.