TR KU SO
FB X
Cîhan

نزیک بە ٢ هەزار کۆچبەر لە پۆڵەندا دەگەرێنرێنەوە بۆ وڵاتەکەیان

Navas Jan
Admin
📅 13 Kasım 2021 15:48

پەیامی کورد... نزیک بە ٢ هەزار کۆچبەر لە پۆڵەندا دەگەرێنرێنەوە بۆ وڵاتەکەیان

پاسەوانی سنوورەکانی یەکێتیی ئەوروپا رایدەگەیەنێت، هەزار و 700 کۆچبەری گەیشتوو بە پۆڵەندا دەنێردرێنەوە وڵاتەکەیان.

فابریس لێگگەری، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی پاسەوانی سنوور و کەناراوەکانی یەکێتیی ئەوروپا (فرۆنتێکس)، رایگەیاندووە: ئاژانسەکەیان هاوکاریی ئەو کۆچبەرانەی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، کە دەیانەوێ بگەڕێنەوە.

فابریس لێگگەری لە وتەیەکدا لە پەرلەمانی ئەوروپی، رایگەیاندووە: هەزار و 700 کۆچبەری عێراق و هەرێمی کوردستان کە گەیشتوونەتە پۆڵەندا، دەنێردرێنەوە وڵاتی خۆیان و ئێستاش 200 کۆچبەر ئامادەن بۆ گەڕانەوە.

ئەو بەرپرسە ئەوروپییە ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئاژانسەکەی داوای لە کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا کردووە عێراق بە وەرگرتنەوەی ئەو کۆچبەرانە رازی بکات تاوەکوو ئاژانسەکەی گەشتەکانی گەڕاندنەوەیان رێک بخات.

Paylas: