Cîhan
نزیكەی 70 كۆچبەری كورد لەنێوان فەرەنساو بەریتانیا لەمردن ڕزگاركران
پەیامی کورد... نزیكەی 70 كۆچبەری كورد لەنێوان فەرەنساو بەریتانیا لەمردن ڕزگاركران
چالاكوانێكی كۆچبەران لە بەریتانیا ڕایدەگەیەنێـت: تەواوی سەرنشینەكانی بەلەمێك لەئاوی بەریتانیا رزگاركران.
رەنج پشدەری چالاكوان بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەیەك كۆچبەر لە ئاوی فەرەنسا گیریان خواردبوو بە نزیكەی گەیشتونە خاكی بەریتانیا لەلایەن تیمێكی بەریتانیەوە ڕزگاركران كە ژمارەیان نزیكەی 70 كۆچبەرەو سەرجەمیان كوردن.
وتیشی: ئەو كۆچبەرانە ئیستا لەناو خاكی بەریتانیان چاوەروان دەكرێ دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنەكان لەلایەن هێزەكانی بەریتانیاوە ئازاد بكرێن .