نزیکەی پێنج ھەزار سەربازی ئافرەت لە سوپای ئۆکراینا لە بەرەکانی جەنگدان
پەیامی کورد... نزیکەی پێنج ھەزار سەربازی ئافرەت لە سوپای ئۆکراینا لە بەرەکانی جەنگدان
نزیکەی پێنج ھەزار سەربازی ئافرەت لە سوپای ئۆکراینا لە بەرەکانی جەنگدا ئەرکدار کراون.
وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا رایگهیاند: کۆبوونەوەی ناساندنی جلوبەرگی یەکپۆشی مەیدانی ھاوینەی ئافرەتان لە باڵەخانەی وەزارەتەکە بەڕێوەچووە.
دەنیس شاراپۆڤ جێگری وەزیری بەرگری ئۆکراینا، لە میانی وتارێکیدا رایگەیاند: لە ئێستادا نزیکەی ٤٢ ھەزار ئافرەت لە سوپای ئۆکراینادا ھەن و وتیشی: "نزیکەی پێنج ھەزار لەمانە لە بەرەکانی جەنگدان و بە شێوەیەکی یەکسان لەگەڵ پیاواندا ئەرکەکانیان لە جەنگ جێبەجێ دەکەن. بۆیە ئەرکمانە مەرجی گونجاو دەستەبەر بکەین بۆ ئەوەی خزمەتی سەربازیی ئەنجام بدەن".
شاراپۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد کە یەکپۆشی بۆ سەربازە ژنەکان یەکێکە لە پێکھاتە گرنگەکان.
ھاوکات سەربازانی ئافرەت و پیاویش بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد.