Cîhan
ئاوی دەریای میسر دوای بوومەلەرزەکەی تورکیا ڕەش دەبێت
پەیامی کورد ... ئاوی دەریای میسر دوای بوومەلەرزەکەی تورکیا ڕەش دەبێت
دوابەدوای ئەو بوومەلەرزە وێرانگەرەکەی تورکیا، ئاوی دەریاکانی کەنارئاوەکانی میسر ڕەش بووەوە و بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەک حاڵەتی ترس و دڵەڕاوکێ لە میسر ڕوویدا.
ڕووسیا الیوم بڵاویکردەوە: بەشێک لە بەکارهێنەرانی میسری وێنەی ڕەشبوونی ئاوی دەریایان لە تۆڕە ئەلیکترۆنی یەکاندا بڵاوکردەوە و هەندێکیشیان نووسیویانە ئەم دیاردەیە لە ڕۆژی دووشەممە ٦ی شوبات دوای بوومەلەرزە وێرانگەرەکەی تورکیا ڕوویداوە.