TR KU SO
FB X
Cîhan

وەلیعەهدی کووەیت نامەیەکی گرینگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە ووڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس ئاراستەی ئەمیری قەتەر دەکات

سارا
Yazar
📅 24 Eylül 2020 20:56

پەیامی کورد     ...     وەلیعەهدی کووەیت نامەیەکی گرینگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە ووڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس ئاراستەی ئەمیری قەتەر دەکات  .

" نۆئاف الاحمەد الجابرالصباح " جیگری ئەمیری کووەیت ، بە هاناردنی نامەیە بۆ " تەمیم بن حەمەد ئالی ثانی " ئەمیری قەتەر لە سەر بەهێزکردنی نێوان دوو ووڵاتان و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان دەوحە و ووڵاتانی عەرەبستان و ئیمارات جەختی کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک میدیا هەواڵییەکان هەواڵ لە سەفەری ڕۆژی چوارشەممەی دوینێی " ئەحمەد ناسر المحمد الضباح " وەزیری دەرەوەی کووەەیت بۆ دەوحە یان دا کە ئەم سەفەر بە ئامانجی دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەمیری قەتەر و ڕادەستکردنی ئەم نامەیە ئەنجام درا .

ئەو لەم دیدارەدا نامەی وەلیعەهدی کووەیتی کە بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان قەتەر و ووڵاتانی عەرەبستان و ئیمارات ەوە ڕادەستی ئەمیری قەتەر کرد .

Paylas: