TR KU SO
FB X
Cîhan

پیاوێکی کەنەدی ١ میلیۆن دۆلار دەسووتێنێت

سارا
Yazar
📅 07 Şubat 2020 03:24

پەیامی کورد    ...   پیاوێکی کەنەدی ١ میلیۆن دۆلار دەسووتێنێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە Ottawa Citizen برۆس مەک کانۆوێل دانیشتووی ئۆتاوا لە داداگا دا ڕایگەیاند و ووتی کە ١ میلیۆن دۆلاری کەنەدی سووتاندووە تاکوو نەفەقە نەدات . دادگاش بە پێی ێاسا بە ٣٠ ڕۆژ بەند مەحکوومی کرد .

تاجیری ٥٥ ساڵە و کاندیدی پێشوی پۆستی شارەوانی ئۆتاوا لە جەرەیانی پێداچوونەوە بە داواکاری تەڵاق ، لە پێدانی زانیاری دەربارەی دەرئامەدی خۆی خۆی بێ بەری کردووە .دادگا بەم ئاکامە گەیشتووە کە ئەم کارفەرمایە بێ ئاگاداری هاوسەرەکەی هەموو داراییەکانی خۆی فرۆشتووە و زیاتر لە ١ میلیۆن دۆلاری لە هەژماری بانکی دەرهێناوە و گوایە هەمووی سووتاندووە .

دادگا دواتر داوا لە مەک کانۆوێل دەکات سووتاندنی دۆلارەکان بسەلمێنیت ، بەڵام ئەو دەڵی بە تەنیایی و بێ بوونی هیچ شاهێدێک ئەم کارەی کردووە و هیچ ڤیدیۆیەک لە سووتاندنی دۆلارەکان بوونی نییە .

Paylas: