TR KU SO
FB X
Cîhan

پەیوەندییەكانی نێوان هەولێرو بەغدا قۆناغێكی نوێ بە خۆوە دەبینێ

سارا
Yazar
📅 22 Mart 2018 19:22

پەیوەندییەكانی نێوان هەولێرو بەغدا چووەتە قۆناغێكی نوێوەو چاوەڕوانیش دەكرێت بەم نزیكانە گفتوگۆ سیاسییەكان دەستپێبكات.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، بەهۆی گفتوگۆكانی ماوەی رابردووی نێوان بەرپرسانی حكومەتی عێراق‌و هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكانی نێوان هەولێرو بەغدا چووەتە قۆناغێكی نوێوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكە قۆناغەكە هەنگاوی باشی بەئاراستەی چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا بڕیوەو ئەگەریش هەیە، بەو هۆیەوە تەواوی كێشەكان چارەسەربكرێن.

ئەمە لەكاتێكدایە لەماوەی ڕابردوودا ، پەیوەندییەكانی نێوان هەولێرو بەغدا چووە خراپترین ئاست، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی كێشەكانی نێوانیان، كە بەم دوایانە هەردوولا دەستیان بەگفتوگۆ كردووە بۆ چارەسەری كێشەكان.

ئەو سەرچاوەیە، كە كوردەو لەبەغدا بەرپرسیاری هەیە ئاشكراشیكرد، بەهۆی ئەوەی پەیوەندییەكانی هەولێرو بەغدا چووەتە ئەم قۆناغە نوێیە، پێشبینی دەكرێت بەم نزیكانە گفتوگۆی سیاسی نێوان بەرپرسانی هەرێم‌و عێراق دەستپێبكات.

هەروەها سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، كە گفتوگۆكانی داهاتوو پەیوەندی بەهەڵبژاردنەكانی داهاتووەوە دەبێت، بەتایبەتی دوای دەركەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنی 15ی ئەیلولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.

Paylas: