Cîhan
کوڕەکەی وەزیری بەرگری یەمەن کوژرا
پەیامی کورد ... کوڕەکەی وەزیری بەرگری یەمەن کوژرا .
لە ئاکامی هەوڵدان بۆ کوشتن و تێرۆر کردنی وەزیری بەرگری یەمەن ، کوڕەکەی و ٥ کەسی دیکە گیانیان لە دەستدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، مۆختار الرحبی ، ڕاوێژکاری وەزیری زانیاری یەمەن ، لە تویتێکدا ڕایگەیاند : کوڕەکەی وەزیری بەرگری دەوڵەتی فەرمی یەمەن ، حمزە عەلی خەتیب و هەروەها ٥ ئەفسەری پلە باڵا و سەربازێکی دیکە لە ئاکامی هەوڵدان بۆ تێرۆری وەزیر دوێنێ چوارشەممە لە ڕۆژئاوای پارێزگای مێئارب لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وولاتەدا گیانی لە دەستدا