چاوپێکەوتنی ترامپ و پووتین ١.٥ خوولەکی خایاند !!!
پەیامی کورد ... چاوپێکەوتنی ڤلادمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا و دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە میانەی دانیشتنەکانی دەرانی گرووپی ٢٠ لە شاری ئۆساکای ژاپۆن کە کاتژمێرو نیوێکی خایاند ، بە کۆتا هات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ووتووێژی دوو ڕابەر لە یەکەمین ڕۆژی دانیشتنی سەرانی گرووپی ٢٠ و ڕاستەوخۆ لە دوای یەکەمین دانیشتنی بەشداربوان لەم دانیشتنە ئەنجام بوو . پێشتر یش پووتین و ترامپ پێش لە مەراسیمی وێنەکشانی یادبوود و کردنەوەی فەرمی هەمایش بە شیوەی سەرپێی ووتووێژێکی کورتیان هەبوو .
ووتووێژی سەرانی ڕووسیا و ئەمریکا کاتژمێر ٩و ٣٣ خوولەکی ئەمڕۆ بە کاتی تاران دەستی پێکردبوو . سەرەتا نزیکەی کاتژمێر و نیوێک و تاکوو سەرەتای دووهەمین دانشتنی بەشداربوانی ووتووێژی سەران بۆ چاوپێکوتنی پووتین و ترامپ کاتیان بۆ تەرخان کردبوو .
کۆشکی سپی ڕایگەیاند ترامپ و پووتین بابەتەکانی ئێران ، ئۆکراین ، سووریا و وەنزۆئێلای خستە بەر باس و گفتووگۆ .