Cîhan
چوار بژاردە لە لایەن شیعەکانەوە وەکوو دیارترین کەس بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕادەگەێندرێت
پەیامی کورد ... چوار بژاردە لە لایەن شیعەکانەوە وەکوو دیارترین کەس بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕادەگەێندرێت
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ڕایدەگەێنێت، چەند ناوێک هەن کە دیارترینن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان بە ووتەی ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەکە ڕایگەیاندووە : کاندیدە دیارەکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بریتین لە " حەیدەر عەبادی " سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و " موحەمەد شیاع سوودانی " وەزیری پێشووی مافى مرۆڤى عێراق و " ئەسعەد عێدانی " پارێزگاری بەسرەو " عەلی شوکری " ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری عێراق.
ئەو سەرکردەیە کە داوایکردوە ناوی بڵاونەکرێتەوە ڕایگەیاندووە : "هەریەکە لەو ناوانە خراونەتە بەردەست موقتەدا سەدری ڕابەری ڕەوتی سەدر، بۆئەوەی یەکێکیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق دیاری بکات".