Cîhan
ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی عێڕاق داواکاری ووتووێژی فرەلایەنەی نەتەوەیی بە ئامادەبوونی خۆپیشاندەران بوو
پەیامی کورد ... ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی عێڕاق داواکاری ووتووێژی فرەلایەنەی نەتەوەیی بە ئامادەبوونی خۆپیشاندەران بوو
ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی عێڕاق داواکاری ووتووێژی فرەلایەنەی نەتەوەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەم ووڵاتە بوو .
بە پێی ڕاپۆرتێک قاسم ئەعرەجی ئەمڕۆ سێشەممە لە تویتەر نووسی : ووتووێژێکی گشتگیری نەتەوەیی و ڕاستەقینە کە خۆپیشاندەران ، فڕاکسیۆنە سیاسییەکان ، حێزبە کۆمەڵە مەدەنییەکان ، کەسایەتییە گرینگەکان ، نۆخبەکان و کەسانی شارەزا و کارزان لەوە دا بەشداری یان هەبێت ، زامن داڕشتنی نەخشەڕێگا بۆ چارەسەری کێشەکانی ووڵات ، گەڕاندنەوەی متمانەی نێوان هەموو و سەرەتایەکە بۆ چوون بەرەو هەڵبژاردنێکی شەفاف و ڕوون کە ئارمانەکانی عێراقییەکانی دەستەبەر بکات .