TR KU SO
FB X
Cîhan

کوژرانی ٧ کۆچبەر لە سنووری یۆنان

Navas Jan
Admin
📅 20 Kasım 2021 14:34


پەیامی کورد … کوژرانی ٧ کۆچبەر لە سنووری یۆنان

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە باکووری یۆنان حەوت کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و هەشتی ‏دیکە برینداربوون، لەکاتێکدا ویستوویانە بەربەستێکی پۆلیسی یۆنانی لەسەر ڕێگایەكی ‏خێرا تێپەڕێنن.‏

ئۆتۆمبێلی ئەو کۆچبەرانە کە شۆفێرەکەی کەسێکی مۆڵدۆڤی بووە، لەکاتێکدا بەربەستێکی ‏پۆلیسی یۆنانی لە ڕێگای خێرای نێوان سنووری تورکیا و سالۆنیکی یۆنان تێپەڕاندووە، ‏تووشی ڕووداوی هاتۆچۆ بووە و بەهۆیەوە شەش پیاو و ژنێک گیانیان لەدەستداوە و ‏هەشتی دیکە برینداربوون، ناسنامەی کۆچبەرەکان تائێستا نەزانراوە.‏

کۆچبەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا بۆ گەیشتن بە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، ‏یەکێک لەو ڕێگایانەی دەیگرنەبەر ڕێگای ئاویی “ئیڤرۆس”ــە، کە دەکەوێتە سنووری ‏نێوان تورکیا و یۆنان.

Paylas: