TR KU SO
FB X
Cîhan

کوژرانی ٢١ ڕۆژنامەنووس لە شەڕی ئۆکراینادا

Navas Jan
Admin
📅 17 Nisan 2022 18:51

پەیامی کورد... کوژرانی ٢١ ڕۆژنامەنووس لە شەڕی ئۆکراینادا

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کۆمیتەی ئازادی ڕادەربڕین، کە لە ماڵپەڕی پەرلەمانی ئۆکراینا بڵاویکردووەتەوە، لیستی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٢١ ڕۆژنامەنووس.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، کە لە ٢٤ی شوباتی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە، تا ئێستا ٢١ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە، کە ڕۆژنامەنووسی بیانیشی تێدابووە.

هاوکات ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، لەوەتەی هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا دەستی پێکردووە، ٢ هەزار و ٥٠٠ تا ٣ هەزار سەربازی ئۆکراینا کوژراون و نزیکەی ١٠ هەزار سەربازیش برینداربوون.

 

Paylas: