TR KU SO
FB X
Cîhan

کوژران و برینداربوونی ١٠ پەناخوازی ئەفغانی بە دەستی هێزەکانی تورکیا

Navas Jan
Admin
📅 13 Ekim 2020 18:15

پەیامی کورد ... کوژران و برینداربوونی ١٠ پەناخوازی ئەفغانی بە دەستی هێزەکانی تورکیا

 

لە سنوورەکانی شاری ماکۆی سەر بەپارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزە چەکدارەکانی تورکیا تەقەیان لە پۆلێک پەناخوازی ئەفغانی کردووە و لانیکەم ١٠ پەناخواز کوژراون یان بریندار کراون.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنوورەکانی ماکۆ و لە نزیک گوندی ”میر عومەر“ تەقەیان لە گرووپێکی پەناخوازی ئەفغانی کردووە کە ویستوویان بەرەو ئەورووپا بڕۆن.

 

لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا پەناخوازێک کوژراوە و ٩ پەناخوازی دیکەش بریندار بوون. هێزە چەکدارەکانی تورکیا وێرای تەقە کردن لە ئەو پەناخوازانە داویانیانەتە بەر لێدان و کوتان و بە قونداخی چەک سەی چەند کەسیانیان شکاندووە.

پەناخوازە بریندارەکان لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بۆ سنوورەکانی ئێران گەڕێندراونتەوە، بەو حاڵەش میدیا حکوومەتییەکان هەتا ئێستا هیچ هەواڵێکیان لەو بارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

 

 

Paylas: