Cîhan
کوژرانی چوار چەکداری حەشدی شەعبی لە سوریا
پەیامی کورد ... کوژرانی چوار چەکداری حەشدی شەعبی لە سوریا
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، چوار چەكداری حەشدی شەعبیی عێراق لەو كاتەی خەریكی پەڕینەوە بوون بۆ ناو خاكی سووریا، لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە كرانە ئامانج و كوژران.
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێكی حەشدی شەعبیی عێراقی كردە ئامانج لە كاتی پەڕینەوەیاندا بە ناوچەیەكی سنووریی نافەرمییدا لە نزیك شاری ئەلبوكەمالی سەر بە دەشتاییەكانی ڕۆژهەڵاتی دێرەلزوور، لە ئەنجامیشدا چوار چەكداری حەشد كە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە بوون، كوژران، دووی تریش بریندار بوون.
جێی باسە چەكدارانی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی عێراقی بە شێوەی بەردەوام دەپەڕنەوە ناو خاكی سووریا بۆ بەشداریكردن لە شەڕی ناوخۆی ئەم وڵاتە.