کوژرانی ١٢ سەربازی تورکیا لە لایەن پەکەکەوە ڕاگەێندراو
پەیامی کورد ... هێزهكانی پاراستنی گهل (ههپهگه) باڵی سەربازی پەكەكە، كوژرانی 12 سهربازی سوپای توركیای راگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی (هەپەگە) رایگەیاند،"ڕۆژی 25ی تەمموز هێزەكانی "یەژاستار" زرێپۆشێكی سوپای توركیا، كە لە بنكەی سەربازی بازێلێ-ی ناوچەی شەمزینانی جولەمێرگ بەرەو بنكەی سەربازی گەمانێوە رۆیشتوه، كراوهته ئامانج و وێڕای تێكشكانی زرێپۆشهكه، چوار سەربازی سوپای توركیا كوژراون.
هێزهكانی پاراستنی گهل راشیگهیاند، ڕۆژی 26ی تەمموز گەریلاكانیان لە گردی "شەهید ساریا"ی هەرێمی خواكورك سەربازانی سوپای توركیایان لەسەر گردەكە كردوهته ئامانج و سەربازێكیان كوشتوه و یهكێكی دیكهشیان برینداركردوه.
ئاماژە بەوەشكراوە، ڕۆژی 27ی تەمموز گەریلاكانی پەكەكە دو چالاكیان دژی سوپای توركیا ئەنجامداوە، لە هێرشێكدا لەسەر گردی "شەهید بۆتان"ی خواكورك سەربازێكی توركیا كوژراوە، هەروەها له خاڵێكی پشكنینی سوپای توركیا لە نزیك گوندی خەدیتی ناوچەی سڵۆپی زرێپۆشێكی سەربازی و كۆنتهینهرێكیان تێكشكاندوه و سێ سەربازیشیان كوشتوه و یهكێكی دیكهشیان برینداركردوه.
هەر لە راگەیندراوەكەدا ئەوە خراوەتەرو، ڕۆژی 24ی تەمموز لە ناوچهی بەرێ پردی بەستا مەریەمێ-ی ناوچەی بەستای بۆتان هێزێكی شاراوهی سوپای توركیا كراوهته ئامانج تیایدا سێ سەربازی سوپای توركیا كوژراون و یهكێكی دیكهش برینداربوە.
لە كۆتایی راگەیندراوەكەدا ئاماژەبەوە كراوە كە كە رۆژی 22ی تەمموز لە ناوچەی چەرمێی چەولیك سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی ئهنجامداوه و له ڕوبەڕوبونهوهیهكدا، چوار گەریلای پەكەكە كوژراون.