TR KU SO
FB X
Cîhan

کوژرانی ١٣ زیندانی لە ئیکوادۆر

Navas Jan
Admin
📅 19 Temmuz 2022 20:12

پەیامی کورد... کوژرانی ١٣ زیندانی لە ئیکوادۆر

لە زیندانێکی ئیکوادۆردا بەهۆی شەڕەوە ١٣ زیندانی کوژران و کە ئەمە دووەم شەڕی خوێناوی لەو جۆرەیە لە ماوەی سێ مانگدا.

لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیکوادۆر لە پۆستێکیدا لە تویتەر ڕایگەیاند، "بەیەکداچوونێک لەناو زیندانی بیلافیستا ڕوویداوە و بە هۆییەوە ١٣ زیندانی کوژران، کە زیندانەکە لە چوارڕیانی سانتۆ دۆمینگۆ دی لۆس ساتشیلاس'ە و ٨٠ کیلۆمەتر دوورە لە ڕۆژئاوای پایتەختی کیتۆ."

لیژنەکە باسی لەوەشکردووە، هەمان زیندان لە مانگی ئایار لە نێوان دوو کۆمەڵەی دژ بە یەک بەیەکداچوونێکی خوێناوی دیکەی بەخۆیەوە بینی، کە بووە هۆی کوژرانی ٤٤ زیندانی و هەڵهاتنی ٢٢٠ زیندانی دیکە.

هەر سەبارەت بە هەڵهاتووەکانی ئەو ڕووداوە کاربەدەستانی ئیکوادۆر دەڵێن، "توانیومانە زۆربەیان دەستگیربکەینەوە."

لە ئێستاشدا لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکە ئەوەی ئاشکراکردووە، بە هاوکاری پۆلیس و سوپا کۆنترۆلی زیندانەکەیان کردووە.

 

 

 

 

Paylas: