TR KU SO
FB X
Cîhan

کوژراوانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، 10 هەزار 500 کەسی تێپەڕاند

Navas Jan
Admin
📅 04 Kasım 2023 21:42


پەیامی کورد... کوژراوانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، 10 هەزار 500 کەسی تێپەڕاند


دوای تێپەڕینی 28 ڕۆژ لە دەستپێکردنی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، زیاتر لە 10 هەزار و 500 کەس کوژراون و زیاتر لە 38 هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 12ی خەزەڵوەر، تەندروستیی کەرتی غەززە بڵاوی کردەوە، بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو ناوچەیەی فەلەستین، 9 هەزار و 227 کەس کوژراون و 32 هەزار 516 کەس بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی بەرپرسانی ئیسرائیلیش، بەهۆی هێرش و مووشەکەکانی چەکدارانی حەماس، هەزار و 405 ئیسرائیلی کوژراون کە 422 کەسیان پۆلیس و سەرباز بوون و لانی کەم 5 هەزار و 431 کەسی دیکەش بریندار بوون.

شەڕی حەماس و ئیسرائیل دوای ئەوە دەستی پێ کرد کە گرووپی حەماس، ئۆپەراسیۆنی ناونراو بە "تۆفانی ئەقسا"ی دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند؛ ئیسرائیلیش لە بەرامبەردا ئۆپەراسیۆنی ناونراو بە "شمشێری پۆڵایین"ی ڕاگەیاند، بەڵام دواتر بەرەی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل فراوانتر بوو و ژمارەیەک گرووپی چەکداری دیکەش چوونە نێو شەڕەکەوە.

Paylas: