TR KU SO
FB X
Cîhan

واتس ئەپ لە هەڵوێستەکەی پاشکەزی گرد

Navas Jan
Admin
📅 16 Ocak 2021 17:08

پەیامی کورد ... وەتس ئەپ لە هەڵوێستەکەی پاشکەزی گرد

 

کۆمپانیای وەتس ئەپ لەبارەی داواکردنی زانیارییە تایبەتییەکانی بەکارهێنەرەوە ڕایگەیاند جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەیان تاوەکو ١٥ی مانگی ئایار دواخستووە و ڕەتیشیکردەوە تاوەکو ئەوکاتە هەژماری هیچ کەسێک دابخرێت.

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆمپانیای وەتس ئەپ ڕایگەیاند، ئەو بڕیارەی کە سەبارەت بە پێدانی زانیاریی لەبارەی شوێنی بەکارهێنەر و ژمارە تەلەفۆنەکەیەوە وەک مەرجی نوێکردنەوەی ئەپڵیکەیشنی نوێی وەتسئەپ لەسەر بەکارهینەرەکانیان دایاننابوو ڕاگیراوە و لە ئێستادا جێبەجێ ناکرێت.

 

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە بڕیاربوو لە 8ی مانگی شوباتەوە داوای ئەو زانیارییە تایبەتییانە لە بەکارهێنەر بکرێت، هەر بەکارهێنەرێکیش زانیارییەکان نەداتە کۆمپانیاکە هەژمارەکەی دادەخرێت، بەڵام کۆمپانیای وەتسئەپ ئەو بڕیارەی تاوەکو 15ی مانگی ئایار دواخستووە.

 

وەتس ئەپ ڕەتیشیکردووەتەوە هیچ هەژمارێک لە ئێستادا هەڵپەسێردرێت یان بەتەواوی دابخرێت.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە، ئەو داواکارییە نوێیانە هیچ کاریگەرییەک لە نامە تایبەتییەکان ناکات و ئەوەی لە نامەکاندا هەیە تەنها لای بەکارهێنەرەکان خۆیان بە نهێنی دەمێنێتەوە.

 

هەروەها ڕایگەیاندووە هیچ زانیارییەکی بەکارهێنەرانی وەتسئەپ نادرێت بە کۆمپانیای فەیسبوک و ئەو هەواڵانەی لەوبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە چەواشەکارین و دوورن لە ڕاستییەوە.

 

کۆمپانیای فەیسبوک لە ساڵی 2014دا بیرۆکەی ئەپڵیکەیشنی وەت سئەپی بەرامبەر بە 19 ملیار دۆلار کڕی و ئێستا بەشێکە لە کۆمپانیای فەیسبوک.

Paylas: