TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری بەرگری فەڕەنسا بە سەردانێکی فەرمی لە بەغدایە

سارا
Yazar
📅 27 Ağustos 2020 15:48

پەیامی کورد      ...    وەزیری بەرگری فەڕەنسا بە سەردانێکی فەرمی لە بەغدایە

وەزیری بەرگری فەڕەنسا ئەمڕۆ پێجشەممە بە سەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق، بۆ پێداچوونەوە دەربارەی چەندین بابەت و پاڵپشتی ووڵاتەکەی بۆ حکوومەتی نوێی عێراق دووپاتکردەوە، کە لە یەککاتدا ڕووبەڕووی قەیرانی سیاسی، ئابووری و تەندرووستی بوەتەوە.
نووسینگەی پارلی فلۆرانس، وەزیری بەرگری فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ، شەوی رابردوو وەزیری بەرگری فەڕەنسا بە سەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق، پاڵپشتی ووڵاتەکەی بۆ حکوومەتی نوێی عێراق دووپاتکردەوە، کە لە یەککاتدا رووبەڕووی قەیرانی سیاسی، ئابووری و تەندرووستی بوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بارلی لەگەڵ هەریەک لە دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و عێناد جبووری وەزیری بەرگری ووڵاتەکە و فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش کۆبێتەوە.

هەر لە بەیاننامەکەدا هاتوە، بارلی لەم سەردانەیدا گفتوگۆ لەبارەی دۆسییەی پاراستنی سەروەری خاکی عێراق، لە دەستوەردانەکانی تورکیا دەکات، بەتایبەت ئەو هێرشانەی کە لە دژیی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدات.
باسی لەوەشکرد، "دەستوەردانەکانی تورکیا لە خاکی عێراق گەیشتوەتە ئاستێک کە پاریسی نیگەران کردوە، بەهۆیەوە هاوسەنگی ئاسایشی ناوچەکەی تێکداوە، بۆ ئەم مەبەستەش فڕەنسا پاڵپشتی تەواو لە سەروەری خاکی عێراق دەکات".

Paylas: