TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری بەرگری قۆبرس بە نیگەرانییەوە لە کارەکانی توکیا داواکارییەک ئاراستەی یەکیتی ئەورووپا دەکات

سارا
Yazar
📅 20 Eylül 2020 20:34

پەیامی کورد      ...     وەزیری بەرگری قۆبرس بە نیگەرانییەوە لە کارەکانی توکیا داواکارییەک ئاراستەی یەکیتی ئەورووپا دەکات

وەزیری بەرگری قوبرس لەسەر هەنگاوە "بێزارکەرەکانی" تورکیا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست هاتە دەنگ و لەوبارەیەوە داوایەکی ئاراستەی یەکێتی ئەوروپا کرد.
بەگوێرەی ئاژانسی سکای نیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە چارالامبۆس پێتریدس وەزیری بەرگری قوبرس داوای لەیەکیتی ئەورووپا کرد هەڵوێستی یەکلاییکەرەوە لەبەرامبەر تورکیا بگرنەبەر.
وەزیری بەرگری قوبرس داواشیکرد یەکێتی ئەوروپا لەبارەی تورکیا و هەنگاوە بێزارکەرەکانی بڕیاربدەن و رێگری لەجوڵەکانی بکەن.
راشیگەیاند، هەرچەندە لەئێستادا تیمی تەکنیکی ووڵاتەکەی و تورکیا لەبرۆکسل سەرقاڵی کۆبوونەوە و ڕێخۆشکردنی بواری رێککەوتنن، بەڵام تورکیا بەردەوامە لە"هەنگاوە نایاساییەکانی،" ئەوەش پێماندەڵێت ئەو ووڵاتە نایەوێت کێشەکان بەڕێگای ئاشتییانە چارەسەربکرێن.

Paylas: