TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری بەرگری ئەمریکا : "هیچ شتێک بەناوی ڕەوانەکردنی ١٤ هەزار سەربازی ئەمریکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونی نییە

سارا
Yazar
📅 07 Aralık 2019 15:36

پەیامی کورد    ...   وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند : سوپای ووڵاتەکەی توانای تەواوی ووڵامدانەوەی هەر بەرهەڵستیەکی هەیە، کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دژی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەنجامبدرێت، دەشڵێت، "شتێک بەناوی رەوانەکردنی هێز بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیە".

ماڕک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند : "هیچ شتێک بەناوی رەوانەکردنی ١٤ هەزار سەربازی ئەمریکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونی نییە، ئەو راپۆرتە بەتەواوەتی هەڵەیە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەمو سەرکردەیەک پێی خۆشە زیاتر و زیاتر هێزی هەبێت لە هەرجێگایەکدا کە بوونی هەبێت تێیدا، بەڵام لەئێستادا واشینتۆن لەو بڕوایەدایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هێندەی پێویست بەهێزە کە بتوانێت بەرەنگاری هەر هێزێک ببێتەوە کە ویستی لەسەربێت".

وەزیری بەرگری ئەمریکا هەروەها ئاماژەی بەوەدا ، بە بەردەوامی پێداچوونەوە بەو داواکاریانە دەکەن، کە بۆ ناردنی هێزی زیاتر لەو ناوچەیە پێشکەش دەکرێت، بەڵام هیچ داواکاریکیان پێنەگەیشتوە کە ئاماژە بەپێویستی ناردنی ١٤ هەزار سەرباز بکات.

Paylas: