Cîhan
وەزیری بەرگری ئەمریكا: مانەوەی هێزەكانمان لەعێراق لەسەر داوای حكومەتە
پەیامی کورد ... وەزیری بەرگریی ئەمەریكا رایگەیاند، مانەوەی سوپای وڵاتەكەمان لە عێراقدا لەسەر داوای حكومەتی عێراقە و بەهیچ جۆرێك سەروەری خاكی عێراقیان پێشێل نەكردوە.
مارك ئێسپەر، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، ئامانجی سەرەكی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق بۆلەناوبردنی چەكدارانی داعشە، جگە لەوەش مانەوەی ئەو هێزانە لەسەر داوای حكومەتی عێراق بوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وڵاتەكەی سەرجەم چالاكییە سەربازییەكانیان لە عێراقدا بە هاوكاری و هەماهەنگی حكومەتی بەغدا لەدژی داعش ئەنجامدراون و هێزەكانیان بەهیچ جۆرێك سەروەری خاكی عێراقیان پێشێل نەكردوە.
قسەكانی ئیسپەر دوای ئەوەدێت، پێشتر بەرپرسانی حەشدی شەعبی هێزەكانی ئەمەریكایان لەعێراق بەتەقاندنەوەی كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی هێزەكانیان تۆمەتبار دەكرد.
راچڵەكین