وەزیری دەرەوەی عێراق و هاوتا فەڕەنسی یەكەی باسیان لە كۆبونەوەكەی نێوانیان كرد
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی عێراق و هاوتا فەڕەنسی یەكەی باسیان لە كۆبونەوەكەی نێوانیان كرد
وەزیری دەرەوەی عێراق و هاوتا فەڕەنسییەكەی باسیان لە كۆبوونەوەكەی نێوانیان كرد و رایانگەیاند، بەردەوام دەبن لە گەشەپێدانی پەیوەندییەكان نێوان هەردوو ووڵات.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەو كۆنفرانسە رۆژنامەوانیەدا لەگەڵ هاوتا فەڕەنسییەكەی رایگەیاند،"باسمان لە كاركردنی كۆمپانیاكانی فەڕەنسا كرد لە عێراق، هەروەها پەیوەندییە سەربازیی و ئەمنیەكانی نێوان هەردوو ووڵاتمان باسكرد، سوپاسی فەڕەنسامانكرد كە وەكوو گەل و سەركردایەتیەكەی ڕۆڵیان هەبوو هاوكارییان كردین لە دژایەتی كردنی داعش.
فوئاد حسێن ووتیشی، رێكخراوەكانی داعش تا ئێستا وەكوو بیرۆكە و كردەوە ماون، بۆیە دەبێت بەردەوام بین لە هاوكارییەكانی نێوانمان. لەو ڕووەشەوە لە دۆخی زیندانیانی سیاسی داعش كرد لەگەڵ دۆخ و چارەنووسیان لە ئێستا و داهاتوودا.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆكی فەڕەنسا وتوویەتی كە ووڵاتەكەی هاوكاری گەلی عێراق دەكات بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو شوێنانەی كە بەهۆی هێرشەكانی داعش وێرانبوون، ئەمە سەرەرای ئەوەی باسمان لە دۆخی عێراق و ناوچەكەكرد.
لای خۆیەوە، ژان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ووتی، ئێمە دەزانین كە ئێوە لەبەردەم تەحەی گەورەدان، بۆیە ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیكردنی ئێوە بەتایبەت لە دۆخی ڕووبەرووبوونەوەی كۆرۆنادا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هاوكارییانەی پێویستە بۆ یارمەتیدانی نەخۆشانی عێراق ئامادەین دابینی بكەین، ئامادەین هاوكاری گەلی عێراق بكەین، لە ڕووی هاوكاری تەندرووستی و خواردنەوە. ئێمە بە بڕی یەك ملیار یۆرۆ هاوكاری گەلی عێراقمان كردوە، هەروەها پشتیوانی خۆمان بۆ حكوومەتی نوێی عێراق رادەگەێنین لەم دەرفەتەدا هەوڵدەدەم سەرۆك كۆمار و سەرۆكوەزیرانیش ببینم، سوپاسیان دەكەم بۆ ئەو هەنگاوانەی ناویانە بۆ ڕووبەرووبوونەوەی دۆخی خراپی ووڵاتەكەیان.
لۆدریان راشیگەیاند، لەئێستادا كۆمەڵێك كاری ستراتیژی لە نێوان هەردوو ووڵاتدا هەیە، ئێمە هەوڵدەدەین بەردەوامبین لەو هاوكارییانە بەتایبەت لە هاوكاریكردنی گەلی عێراق دژ بە چەكدارانی داعش.