TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: جەنگی ئۆکراینا درێژەدەکێشێت و سەرەتای کۆتایی پووتینە

Navas Jan
Admin
📅 27 Şubat 2022 20:12

پەیامی کورد... وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: جەنگی ئۆکراینا درێژەدەکێشێت و سەرەتای کۆتایی پووتینە

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت، وڵاتەکەی پێی وایە جەنگ لە ئۆکراینا درێژە بکێشێت و دەشڵێت، لەندەن تاوتوێی چۆنیەتیی هاوکاریکردنی ئاوارەبوونی ئۆکراینا دەکات.

لەم بارەیەوە لیز ترۆس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هۆشداری دایە ڕووسیا بۆ زیادنەکردنی بارگرژییەکان و ئاماژەی بەوەکرد، ئەم هەنگاوە دەبێتە سەرەتای کۆتاییهاتنی ڤلادیمیر پووتین.

ناوبراو وتویەتیشی: بەریتانیا لەمیانەی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی حەوت پشتیوانیی سنووردارکردنی هەناردەی نەوتی ڕووسیا دەکات.

حکومەتی بەریتانیا دوێنێ شەممە گەیشتنی هێزە وشکانی، دەریایی و ئاسمانییەکانی بۆ بەهێزکردنی هێزەکانی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ڕاگەیاند.

ڕۆژێک پێشتریش سڕکردنی سامانی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند.

جێگای باسە بەرەبەیانی پێنجشەممەی ڕابردوو هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا دەستیپێکرد و تا ئێستا درێژەی هەیە، لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا ڕووبەڕووبوونەوەی توند لەنێوان هەردوولا ڕوویان داوە و بەردەوامە.

Paylas: