TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی کۆدەبێتەوە

Navas Jan
Admin
📅 04 Kasım 2023 15:24



پەیامی کورد... وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ شەممە ٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣، لەشاری عەمانی پایتەختی ئەردەن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا چاوی بكەوێت بە ژمارەیەك لە وەزیرانی دەرەوەی عەرەب و تاوتوێی جەنگی ئیسرائیل لەسەر غەززە بكەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەردەن بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ لەشاری عەمانی پایتەختی وڵاتەكەی (ئەنتۆنی بلینكن) وەزیری دەرەوەی ئەمریكا چاوی دەكەوێت بەهەریەكە لە وەزیرانی دەرەوەی ئەردەن و میسرو سعودییەو قەتەرو ئیمارات و نوێنەری فەڵەستین و تاوتوێی وەستانی جەنگی سەر غەززە دەكەن.

ئەمەو ئێستا كەرتی غەززە كەوتۆتە دۆخێكی زۆر ناهەمواری مرۆیی و بەشێكی زۆری وێرانكراوەو هاوڵاتیانی پەنایان بردۆتە بەر نەخۆشخانەكان، ئیسرائیلیش لە ئێستادا نەخۆشخانەكانی بە ئامانج گرتووە، ئەمە وێڕای توونكردنی سنوورەكان و ڕێگری كردن لە چوونی هاریكارییە مرۆییەكان بۆ بە بەهاناوە هاتنی هاوڵاتیان.

Paylas: