وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: "ئۆکراینا سەردەکەوێت"
پەیامی کورد... وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: "ئۆکراینا سەردەکەوێت"
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن ڕایگەیاند ڕووسیا لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانی جەنگدا شکستی هێناوە.
لەمبارەیەوە ئەنتۆنی بلینکن ڵەگەڵ ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی کۆبووەوە، چووە پۆڵەندا و لەوێ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ساز کرد.
ئاماژە بەوەشکراوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئەوەی خستە ڕوو کە ڕووسیا بۆ سەرنج خستنە سەر ڕۆژهەڵاتی هەرێمی دۆنباس، هێزەکانی لە دەوروبەری کیێڤ و باکووری ئۆکراینا کێشاوەتەوە.
هاوکات ئەنتۆنی بلینکن ڕایگەیاند سوپای ڕووسیا لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانی ئەم جەنگەدا شکستی هێناوە و دەشڵێت: "ڕووسیا شکست دەهێنێت و ئۆکراینا سەردەکەوێت".
شایەنی باسە دوێنێ هەریەکە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن و وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئۆستن لە کیێڤ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی کۆبوونەوە.
دەربارەی کۆبوونەوەکەش ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە لە بارەی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا و توندکردنەوەی سزاکانی سەر ڕووسیا دواون.