TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پیرۆزبایی لە ناتانیاهوو دەکات

سارا
Yazar
📅 12 Nisan 2019 19:56

پەیامی کورد  ...   وەزیری کاروباری دەروەی ئەمریکا هەڵبژاردنی دووبارەی بێنیامین ناتانیاهوو ی وەکوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ناتانیاهوو و هەروەها خەڵکی ئەو ووڵاتە پیرۆز کرد

مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەریدا جگە لە پیرۆزبایی خۆی بە زمانی عێبری نووسی : " یەکگرتوویی و هاوپەیمانی ئیسرائیل و ئەمریکا شکاندنی نییە . ئێمە بە هاوکارییەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکان و بە هێزکردنی پەیوەندییە دیموکراسییەکانمان بەردەوامی دەدەین " .

لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل کە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بەڕێوە چوو حزبی لیکوود و هاوپەیمانەکانی توانیان سەرکەوتن بە دەست بێنن و بەرزترین ئاستی دەنگەکان بۆ خۆیان ڕابکێشن . بەم شێوەیە بۆ پێنجەمین دەورەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناتانیاهوو توانی سەرکەوتن بە دەست بهێنێت .

 

Paylas: