Cîhan
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەردانی عێراق دەکات
پەیامی کورد ... سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەردانی عێراق بکات.
بەگوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ، میخائیل بۆگدانۆڤ، نێردەی سەرۆکی ڕووسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا مانگی داهاتوو سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات.
بووگدانۆف لەمبارەوە ڕایگەیاندووە " دیالۆگی باشی نێوان عێراق - ڕووسیا نیشانەی بەرەو پێشەوە چوونی پەیوەندیە دوو قۆڵیەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆیە ".
محەمەد عەلی حەکیم، وەزیری دەروەی عێراق پیرۆزبایی لە هاوتا ڕووسیەکەی کردووە بەبۆنەی ٧٥هەمین ساڵیادی بەستنی پەیوەندی دیپلۆماسی لە نێوان عێراق و ڕووسیا.