TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا: ئازادکردنی هەرێمی دۆنباسی ئۆکراینا ئامانجی سەرەکی بێ مەرجی مۆسکۆیە

Navas Jan
Admin
📅 30 Mayıs 2022 21:42

پەیامی کورد... وەزیری دەرەوەی ڕووسیا: ئازادکردنی هەرێمی دۆنباسی ئۆکراینا ئامانجی سەرەکی بێ مەرجی مۆسکۆیە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئامانجی سەرەکەی ڕووسیا لە هێرشەکانی بۆسەر ئۆکراینا ڕزگارکردنی ناوچەکانی دۆنباسە و دەشڵێت، "ناوچەکانی دیکەی ئۆکراینا دەبێت خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن."

لەمبارەیەوە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئازادکردنی هەرێمی دۆنباسی ئۆکراینا ئامانجی سەرەکی بێ مەرجی مۆسکۆیە لە هێرشەکانی بۆسەر ئۆکراینا.

هاوکات باسی لەوەشکردووە، "ئازادکردنی هەرێمەکانی دۆنێتسک و لوهانسک، کە لەلایەن فیدراسیۆنی ڕووسیاوە وەکوو دوو وڵاتی سەربەخۆ ناسێندراون ئەرکێکی سەرەکی بێ مەرجی ڕووسیایە."

شایەنی باسە ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو، ناوچەکانی دیکەی ئۆکراینا دەبێت خۆیان بڕیار لەسەر داهاتووی خۆیان بدەن.

Paylas: