TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە فەڕەنسا

سارا
Yazar
📅 05 Ocak 2023 14:00
پەیامی کورد  ...   وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە فەڕەنسا

لەسەر بڵاوکردنەوەی کاریکاتێرێك لەبارەی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە گۆڤارێکی فەڕەنسی، وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە ئەو ووڵاتە.
 
حسێن ئەمیرعەبدۆڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای بڵاوکردنەوەی کاریکاتێری رابەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی ڕایگەیاند، ئەوە "بێڕێزی کردنە" بە مەرجەعی ئایینی و سیاسی ئێران ووڵامێک و کاریگەریان بۆ ئەو کارە دەبێت.
 
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها دەڵێت، رێگە بە حکوومەتی فەڕەنسا نادەن، پێی لە بەڕەی خۆی زیاتر رابکێشێت.
 
گۆڤاری شارلی ئێبدۆی فەڕەنسی ژمارەیەکی تایبەت کردووە بە خۆپیشاندانەکانی ئێران و چەندین کاریکاتێری رابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی تێدا بڵاوکردووەتەوە.

Paylas: