TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیرێكی پاكستان بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

Navas Jan
Admin
📅 16 Nisan 2023 18:44

پەیامی کورد... وەزیرێكی پاكستان بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا


وەزیری كاروباری ئاینیی پاكستان لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە ئیسلام ئاباد-ی پایتەخت گیانیلەدەستدا.

موفتی عەبدلشكور، وەزیری كاروباری ئاینیی پاكستان لە رووداوێكی هاتوچۆدا گیانیلەدەستدا كە دوێنێ شەممە لە ئیسلام ئاباد روویدا، وەك ئەوەی رۆژنامەی (Dawn)ی پاكستانی لە زاری پۆلیسی ناوخۆییەوە بڵاویكردەوە.

ئەوەشی وت، شكور بە تەنها لە ئۆتۆمبێلەكەیدا بووە و لە شوێنی رووداوەكە گیانیلەدەستداوە بەهۆی برینداربوونی سەری.

پۆلیسی پێنج كەسی دەستگیركرد، لەو ئۆتۆمبێلەدا بوون كە خۆی بە ئۆتۆمبێلەكەی وەزیردا كێشاوە.

لای خۆیانەوە عارف علوی، سەرۆكی پاكستان و شەهباز شەریف، سەرۆك وەزیران پرسەنامەیان راگەیاند.

Paylas: