وەزیرانی نەوت و ووزەی عێراق و سەعوودیە تاوتوێی چۆنیەتی هەناردەکردنی نەوت دەکەن
پەیامی کورد ... وەزیرانی نەوت و ووزەی عێراق و سەعوودیە تاوتوێی چۆنیەتی هەناردەکردنی نەوت دەکەن
ئیحسان عه‌بدۆلجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عێراق و ئه‌میر عه‌بدۆلعه‌زیز بن سه‌لمان بن عه‌بدۆلعه‌زیز وه‌زیری ووزه‌ی سەعوودیه له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا جه‌ختیان له‌سه‌ر پابه‌ندبوونیان به كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی کردنی نه‌وت كرده‌وه، به‌جۆرێك له‌م مانگه و مانگی داهاتوودا عێراق، رۆژانه ملیۆنێك و ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌مده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان سەعوودیه و عێراق، كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، لە نێوان ئیحسان عه‌بدۆلجه‌بار و ئه‌میر عه‌بدۆلعه‌زیز بن سه‌لمان بن عه‌بدۆلعه‌زیزدا باسیان به به‌ره‌وپێشبردنی بازاڕه‌كانی ووزه‌ی جیهانی و كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی نه‌وت كردوه، هه‌ردوولاش پابه‌ندبوونی خۆیان به‌رێكه‌وتنی ئۆپێك له ڕووی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت دووپاتكردوه‌ته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه، ئیحسان عه‌بدۆلجه‌بار رایگه‌یاندوه، عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پابه‌ندی رێكه‌وتننامه‌ی ئۆپێك ده‌بێت، له‌م مانگه‌شه‌وه رێژه‌ی پابه‌ندبوونی گه‌یشتوه‌ته ١٠٠%، رۆژانه ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌مكردوه‌ته‌وه، له‌مانگی ئاب و ئه‌یلولی ئه‌مساڵیش قه‌ره‌بووی زیاد ڕه‌وانه‌كردنی نه‌وت له مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یران و ته‌مووزی ئه‌مساڵ ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌ك بۆ سێ مانگی رابردوو هه‌نارده‌كردنی ٨٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه كه‌مده‌كه‌نه‌وه، به‌وه‌ش له‌م مانگه و مانگی داهاتوودا، كۆی گشتی كه‌مكردنه‌وه‌كه ده‌گاته ملیۆنێك و٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، هه‌ردوو وه‌زیری نه‌وتی عێراق و ووزه‌ی سەعوودیه جه‌ختیشیان پاراستنی هاوسه‌نگی بازاڕه‌كانی نه‌وت له جیهاندا كردوه‌ته‌وه كه كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر نرخ درووستده‌كات.